ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی توركمه‌ن به ناوی تاهر سارلی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گونبه‌دگاڤووس له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تاهر سارلی له ئاست بێبه‌شبوونی گه‌لی توركمه‌ن له ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له تاران، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی گونبه‌دی كاڤووس كراوه. ناوبراو پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢٧ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٢، بۆ لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی گونبه‌د بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. تاهر دواتر به “پڕۆپاگه‌ندا دژ به نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.