ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی به ناوی فه‌ردین چیره‌نژاد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هاوكات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیلی به جه‌ریمه‌ی ماڵی و زیندان مه‌حكووم كردووه.
فه‌ردین چیره‌نژاد پێشتر و له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به ناوی داوود حه‌دادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یووسف كاری چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به په‌رداختی ٤٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه و چالاكێكی دیكه به ناوی ته‌وحید ئه‌میرئه‌مینی، به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام به مه‌به‌ستی تێكدانی بیروڕای گشتی” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و ٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی سزا دراوه.