به‌یانی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی جه‌واد زاهدی، له‌لایه‌ن شۆفێرێكی تاكسی سه‌ر به ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له گه‌ڕه‌كه‌ی گوڵباخ ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هیركانی، مه‌ئموورێكی ئیتلاعاتی به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا سه‌حرایی له ژێر ناوی شۆفێری تاكسی كاتژمێر ٨ و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی شه‌ممه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه ده‌ور و نه‌خشی موسافیریان گێڕاوه به ناوه‌كانی موسته‌فا ئه‌حمه‌دی و عه‌زیز توانا، محه‌ممه‌د زاهدییان ڕفاندووه و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.