به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌دیان به ناوی ئومید فه‌تحی و چوار شارومه‌ندی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچیان له شاری زاهدان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاسبكارانی بازاڕچه‌ی زاهدان و چوار شارومه‌ندی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به ناوی ئومید فه‌تحی، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.