ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، چالاكێكی مافی ژنان به ناوی “مه‌عسوومه یاوه‌ری” له هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری گۆڵپایگان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای گۆڵپایگان ده‌ورووبه‌ری ساعه‌ت ٢ی نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “مه‌عسوومه یاوه‌ری” و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان به لێدان و بێڕێزیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی سه‌خسی ناوبراو دا گرتووه.
