ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، سه‌حه‌ر سوڵتانی، چالاكی مافی منداڵان له شارستانی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سه‌حه‌ر سوڵتانی ده‌رچووی دوكتۆرای فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له زانكۆی خواڕه‌زمییه و ساڵانێكه خزمه‌ت به منداڵان ده‌كه‌ت. ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نیا براكه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت توانیویه له زیندانی لاكانی ڕه‌شت چاوی پێبكه‌وێت.