کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز له‌ هه‌شتگردی كه‌ره‌ج

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز له‌ هه‌شتگردی كه‌ره‌ج

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، “فه‌رهاد شه‌یخی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و ئه‌ندامی پێشووی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران و دانیشتووی هه‌شتگردی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

“عیرفان كه‌ره‌م ووه‌یسی” پارێزه‌ری “فه‌رهاد شه‌یخه” له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن  هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری هه‌شتگرد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ مۆبایلی “فه‌رهاد” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ زه‌وت كراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.