ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، چالاكێكی هه‌نه‌ری و فه‌رهه‌نگی له شاری بۆكان به ناوی “ڕه‌زا خۆش نه‌زه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ڕه‌زا خۆش نه‌زه‌ر” توندووتیژیان نواندووه و ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانییه‌كی به ناوی “وه‌ته‌ن” خوێندبوو و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌باره‌ت به چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراوه.