ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، “ڕوحۆڵڵا گرهگوشا” خانه‌نشینی فه‌رهه‌نگیانی شارستانی مه‌مه‌سه‌نی كه پێشتر حوكمی جه‌لبی بۆ ده‌ركرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی شیراسپاری نوورئاباد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “ڕوحۆڵڵا گرهگوشا” له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شارستانی نوورئابادی مهمهسهنیه كه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان دا به‌شداری كردووه. ناوبراو ساڵی ڕابردووش به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.