ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی بواری ژنان به‌ناوی “شادی ده‌رگاهی” هاوژینی “ئیره‌ج ڕه‌حیم زاده” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان، پاش بانگهێشتكردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شادی ده‌رگاهی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه كراوه. هه‌روه‌ها “ئیره‌ج ڕه‌حیم زاده” هاوژینی “شادی ده‌رگاهی” پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه بۆ زیندانی مه‌ریوان ڕاگوێزراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیره‌ج ڕه‌حیم زاده” چالاكی بواری ژینگه و خه‌ڵكی گوندی “ڕوار“ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوایه و له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.