کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ سه‌بزه‌وار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ سه‌بزه‌وار 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی ڕێبه‌ندان، چه‌ندین چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌بزه‌وار به‌ فه‌رمانی دادستانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناهید مه‌لوه‌ندی(چالاكی بواری توریسم)، عه‌لی پوویان موقه‌ده‌م(به‌ندكراوی سیاسی پێشوو) كه‌ به‌ تازه‌یی له‌ زیندان ئازاد كراوه‌ و سه‌جاد پورسه‌خاوه‌ت(چالاكی مه‌ده‌نی) له‌ نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دا بوونیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیانه‌‌ ڕوون نه‌كراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.