به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، پێنج چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
له حاڵێكدا ئاگر سه‌دان هێكتار دارستانی شارستانی مه‌ریوانی له ناو بردووه، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له جیاتی دابینكردنی ئیمكانات بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه، ده‌ستی داوه‌ته ڕفاندنی ژینگه‌پارێزانێك كه گیانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه و سرووشتی كوردستان بپارێزن. ناسناوی ئه‌و پێنج كه‌س بریتیه له: “ئازاد ڕۆحی”، “سه‌ركه‌وت عیبادی”، “ئالان ئه‌رده‌شیری” و “دلێر محه‌ممه‌دی”.