له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ، مهاباد، یاسووج و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاره‌كانی شنۆ و مهاباد دوو هاووڵاتیان به ناوه‌كانی خالد بایه‌زیدی و خه‌بات كاردار به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له شاری یاسووج، باوكی دادخوازی پێدرام ئازه‌رنووش به ناوی فه‌یزۆڵڵا ئازه‌رنووش له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و له شاری تاران، دوو نووسه‌ر و توێژینه‌ر به ناوه‌كانی مورته‌زا ئه‌سه‌دی و ڕه‌حیم به‌قاڵ ئه‌سغه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.