به‌یانی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز و شارومه‌ندێكی به‌لووچ له زاهدان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی سه‌قز هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چوار چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی هیوا ئه‌حمه‌دی، محه‌ممه‌د زه‌بیحی، سۆران سوڵتانی و ڕه‌حیم قودره‌تی و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی مه‌نسوور ڕیگی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهدانه‌وه له پێش چاوی ژن و منداڵه‌كانی ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.