له ڕۆژانی ڕابردوودا، باوك و كوڕێك له شاری بۆكان به ناوه‌كانی “عه‌بدۆڵڵا و هێمن قولی زاده” و سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی ” عەبدوڵڵا کەریم گوڵان”، “ئازاد خادم” و “سارۆ عەزیزی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆكان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “عه‌بدۆڵڵا قولی زاده” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراو و كوڕه‌كه‌ی به ناوی “هێمن قولی زاده”یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆ‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی ” عەبدوڵڵا کەریم گوڵان”، “ئازاد خادم” و “سارۆ عەزیزی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.