به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
بەرەبەیانی چوارشەممە دەیان کەس لە هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو گەنج بە ناوەکانی “ئەشکان ڕەسووڵی” و “هیدایەت خەستە” و دەستبەسەریان کردن، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش لاوێكی دیكه به ناوی “هیوا شه‌باهه‌نگ” له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵه‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتیه، بێ‌ڕێزیان به بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “شیروان خزری” و “ئه‌یووب میرزایی” خه‌ڵكی گوندی “بێمزه‌ڕه‌ت” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
