له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی و هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له شارستانی مێهرستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یه‌كی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی چوار شارومه‌ندی دانیشتووی شارستانی به‌همه‌یی به ناوه‌كانی به‌هرام چیره‌نژاد ته‌مه‌ن ٣٧ساڵ، سادق سرووش ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، ئیسماعیل فه‌تحی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و كه‌ماڵ مێهرپه‌روه‌ر ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی ٣ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی داوود ئاسكانی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.