له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد، سنه، ڕاسك و قه‌لعه ته‌لی سه‌ر به شاری ئه‌هواز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی سه‌ید كه‌ماڵ ئیبراهیمی خه‌ڵكی نه‌غده و مامۆستای زانكۆی مهاباد و یوونس ته‌نهایی دانیشتووی ئه‌و شاره له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاری سنه شارومه‌ندێك به ناوی ناسێح موسته‌فایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له شارستانی ڕاسك هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی مه‌یسه‌م دینارزهی ته‌مه‌ن ١٨ و له قه‌لعه ته‌لی ئه‌هواز پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری به ناوی دكتۆر ئیبراهیم پارسامێهر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.