له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد و ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی هه‌ژار ئه‌سه‌دپور و كه‌یوان ئاشتاب، هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوه‌كانی به‌ختیار، ئه‌فشین و كاكۆ عه‌زیزی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.