کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌س له‌ تاران، سه‌رباز و خه‌ڵخاڵ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌س له‌ تاران، سه‌رباز و خه‌ڵخاڵ 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌هائی و دوو چالاكی مه‌ده‌نی، له‌ شاره‌كانی تاران، سه‌رباز و خه‌ڵخاڵی ئه‌رده‌بێڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شارۆچكه‌ی “په‌ره‌ند”ی تاران، سێ شارومه‌ندی به‌هائی له‌ هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌ شارۆچكه‌ی په‌ره‌ندی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. ناسناوی ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌. له‌ شارستانی سه‌رباز، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به‌ ناوی “سه‌نائۆڵڵا غوڵام زهی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراوه‌ و له‌ شارستانی خه‌ڵخاڵ، چالاكێكی سیاسی به‌ ناوی “سه‌‌ید عه‌لی شه‌جیعی”، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.