ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، پۆلیسى تورکیه لە چەند گەڕەکێکى شاری “سلۆپى” له باكووری كوردستان، هەڵیکوتایە سەر ماڵى خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پێنج کەسیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسى تورکیه لە گەڕەکەکانى “جودى” و “باشاک”ی سلۆپى سەر بە ئوستانی “شڕنا‌خ”، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی دانیشتووانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه و پێنج كه‌سیان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی ئیداره‌ی ئه‌منییه‌ت كردووه.