کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌س به‌ بیانووی بێ حیجابی له‌ پارێزگای گیلان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج كه‌س به‌ بیانووی بێ حیجابی له‌ پارێزگای گیلان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارمه‌ندی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به‌ بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب و په‌ره‌پێدانی كولتووری نا شه‌رعی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ كه‌ هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ وێنه‌ی بێ حیجابیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌ تایبه‌ت ماڵێه‌ڕی تایبه‌تی خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كانیان و ماڵپه‌ڕه‌كانیانیان داخستووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان دا گرتووه‌.