ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری چابه‌هار پێنج هاووڵاتی به‌لووچیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێشتا هۆكاری به‌ندكران، ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و شوێنی ڕاگیرانیان ئاشكرا نه‌كراوه. له دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند هێرش كرابووه سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم له ئێرانشار، خاش، ڕاسه‌ك و سه‌راوان و چه‌ندین مه‌ئموور كوژراو و بریندار بوون. به‌و بۆنه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، شه‌پۆلێكی ڕفاندنی هاووڵاتیانی به‌لووچیان ده‌ستپێكردووه.