ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، پووی عه‌باسی گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی شارستای چۆرام له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی پوویا عه‌باسی و ئه‌و گه‌نجه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئاستانه‌ی ئه‌شره‌فییه، ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵی به تۆمه‌تی سووتاندنی درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆنیاد شه‌هید ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه به‌ڵام ناسناوی ئه‌و شارومه‌نده بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه له دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل به‌لانیكه‌م دوو هه‌زار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و به‌شێكی زۆریان ئازاد كراون.