پوریا ئه‌حمه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی شه‌ش مانگ حوكمی زیندانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.
پوریا ئه‌حمه‌دی ڕۆژی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ وریشه مورادی له جاده‌ی كامیاران بۆ سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. پاش سێ مانگ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ چوار ساڵ و نیو زیندانی ته‌علیقی و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی گوڕدرا.