میلاد په‌ناهی پور، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز له وتوووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی هه‌واڵنێری ئیمتداد دا ڕایگه‌یاند: په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی گۆرانیبێژی كۆنسێرتی كاروانسه‌را و دوو موزیك ژه‌نی گرووپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سۆهه‌یل فه‌یقه نه‌سیری و ئێحسان به‌یره‌قدار دوو موزیك ژه‌نی گرووپی كاروانسه‌را هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی پاش بڵاوكردنی كلیپه‌كه‌یان له یوتووب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌ی بۆیان ساز كردووه. ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆی دا هێناوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادی هه‌ر سێكیان و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له ئێران بوون.