کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌ره‌ستارێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌ره‌ستارێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌ تاران 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستارێكی خه‌ڵكی دیواندره‌ به‌ ناوی “پوویا ئیسفه‌ندیاری” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

پوویا ئێسفه‌ندیاری، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی میلادی تاران كاری كردووه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا نه‌بووه‌ و كه‌س و كاری نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.