ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ٩ هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه، قوروه، دیوانده‌ره، جوانڕۆ، كامیاران، سه‌رده‌شت و سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵیان به ناوی “كاوان ڕه‌زایی” و دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “ئاره‌ندان”یان به ناوه‌كانی “عه‌لی و دیار ئه‌حمه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له شاری قوروه لاوێك به ناوی “مێهران كووهی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرا و له شاری جوانڕۆ ته‌نزپه‌رداز و بلاگرێك به ناوی “جه‌بار مه‌حموودی” به شێوه‌یه‌كی دڕندانه دستبه‌سه‌ر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چوار هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئارمان سوهرابی” موعلیم و خه‌ڵكی دیوانده‌ره، “محه‌ممه‌د مورادی نژاد” كارمه‌ندی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی كامیاران، “فه‌ریناز هه‌مزه” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و “فه‌رزاد ڕه‌حمه‌تی” خه‌ڵكی سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.