ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ٩ سووختبه‌ریان له به‌لووچستان ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٤ ئۆتومبیلیان لێ زه‌وت كردن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، فه‌رمانده‌ی مه‌رزبانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان سووختبه‌رانی بە قاچاخچی ناو بردووه له حاڵێكدا قاچاخچی ڕاسته‌قینه سپای پاسدارانه كه به تانكه‌ر سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌گوازێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی ناخ هه‌ژێنی سه‌باره‌ت به كوشتنی سووختبه‌ران له ساڵی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م ١٧٢ ئۆتومبێلی سووختبه‌ران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ڕووداوی هاتووچۆ ئاگریان گرتووه و ١٦٨ سووختبه‌ر بوونه‌ته قوربانی. ئه‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه به مه‌رگی هه‌ر سووختبه‌رێك بنه‌ماڵه‌یه‌كی ١٠ كه‌سی ناناوهریان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.