له ڕۆژانی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٩ شارومه‌ندی ئێرانی دانیشتووی به‌ریتانیا كه ئه‌ندامی یه‌كه‌ی ٨٤٠ی سپای پاسداران بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا، ئه‌و ٩ شارومه‌نده ئێرانییه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ٨٤٠ی سپای پاسدارانه‌وه ڕاسپێردرابوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی ئیسڕائیل بته‌قێننه‌وه و مه‌به‌ستیان له چوون بۆ به‌ریتانیا، ڕفاندن و تیرۆركردنی چاڵاكانی سیاسی دژبه‌ری ڕژیم بووه. شایانی باسه كه ئه‌فسه‌رانی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی به‌ریتانیا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه له سه‌ر گرووپێكی گه‌وره‌تری ئێرانیانی ئه‌و وڵاته‌ن كه له‌گه‌ڵ سپای پاسداران هاوكاری ده‌كه‌ن و له ژێر ناوی په‌نابه‌ر له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوون.