ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی توركیا ئۆپراسۆنێكی له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆر له ١٨ شاری باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستپێكرد، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ٩٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا هاتووه، ده‌وڵه‌ت ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له دژی لایه‌نگرانی “پ.ك.ك” و ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، له ١٨ شاری باكووری كوردستان و توركیا ئه‌نجام داوه و توانیویانه ٩٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.