له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی له شاره‌كانی جاسك، به‌نده‌رعه‌باس، كرمان، تاران و مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی جاسك به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا ماشێن و ئامێره‌كانی سپای پاسدارانیان له ناوچه‌ی “جگین” ئاگر داوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه “موسته‌فا دێهقانی ته‌ل گردوویی” شارۆمه‌ندی دانیشتووی به‌نده‌رعه‌باس” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه، ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “هاله شه‌هیدی” شارۆمه‌ندی به‌هایی و چالاكی بواری مافی ژنان و منداڵان كه چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. له شاری مه‌شهه‌د چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌شهه‌د به ناوی “مه‌نسووره عێرفانیان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ڕاگوێزراوه و چالاكێكی سنفی خوێندكاری له زانكۆی خواڕه‌زمی تاران به ناوی “ئه‌رژه‌نگ مۆرته‌زه‌وی” كه پێشتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.