ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٨ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ها مورته‌زایی” چالاكی سێنفی خوێندكارانی زانكۆ له شاری تاران، “ئه‌نوه‌ر گۆران”، “ئاریان گۆران”، “زاهێر مۆمێنی” و “موحه‌ممه‌د ئه‌مینی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، “سه‌ڵاحێدین ته‌خه‌لوس”، خه‌ڵكی شاری پیرانشار، “ئاكام ئیسماییل زاده” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “نیما سوڵتانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بانه و “عیسا ئێبراهیم زاده” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری شنۆ، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.