ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٨ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاکام حوسێنی” و “عیسا ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی “دێشەمس”ی سەر بە شاری شنۆ، “خۆشناو عەزیزپوور” و کوڕەکەی بە ناوی “عەلی عەزیزپوور” خه‌ڵكی شاری بۆكان،”شیوا مەفاخری” مامۆستای بیرکاری و “سینا نەعیمی” ته‌مه‌ن ٢١ساڵ خه‌ڵكی شاری سنە، “ئومید سولەیمانی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خه‌ڵكی شاری دیواندەرە و “شیرزاد ئازه‌ربه‌رزین” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری پیرانشار، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره، هه‌روه‌ها لە ماوەی یازدە ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٢۵ هاووڵاتی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی ئەو شارە و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە ۵ کەسیان منداڵن. شایانی باسه ئیبراهیم شەریفی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی حەفتەی ڕابردووی خەڵک لەو شارە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار کرابوو، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی مانگی سەرماوەز بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی “سەید شوهەدا”ی ئورمیە گیانی لەدەست دا.