کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ شارومه‌ند له‌ چابه‌هار و پاكده‌شت

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ شارومه‌ند له‌ چابه‌هار و پاكده‌شت 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌لووچ له‌ چابه‌هار و چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی پاكده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار شارومه‌ند كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پاكده‌شته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ دۆژمنان و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌روشوێن كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی بێهرووز دینارزهی، مێهران گونجه‌تی، مێهرداد گونجه‌تی و زاهد په‌ره‌كی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ شارستانی چابه‌هار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی ڕابردوو، فیلمی دانپێدانانی زۆره‌ملێی مێهران له‌ میدیاكانی ڕژیم بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.