ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧ چالاكی ژن به ناوه‌كانی “مه‌تین یه‌زدانی”، “فرووغ سه‌میع نیا”، “زه‌هرا دادڕه‌س”، “جلوه جه‌واهێری” و “زۆهره دادڕه‌س” خه‌ڵكی ڕه‌شت و “یاسه‌مین حه‌شده‌ری” خه‌ڵكی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، “نگین ڕه‌زایی” خه‌ڵكی فوومه‌ن” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج چالاكی ناوبراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت له بواری مافی ژنان دا كار ده‌كه‌ن و “یاسه‌مین” شاعیر و چالاكی مافی ژنان و “نگین” چالاكی مه‌ده‌نییه كه له هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هیشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ٧ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.