کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ هاووڵاتی له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ هاووڵاتی له‌ سه‌رپولی زه‌هاو 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حه‌وت هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌رپولی زه‌هاو هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵان و حه‌وت كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “هێمن پاڵانی تەمەن 25 ساڵ”، “خالید کەمەری تەمەن 27 ساڵ و خێزاندار”، “ئەیمەن سەفایی تەمەن 21 ساڵ”، ئومێد ساڵحی تەمەن 17 ساڵ”، “عیرفان مورادی تەمەن 25 ساڵ”، “پەیام ڕەنجبەر 27 ساڵ” و “کۆمار ساڵحی تەمەن 23ساڵ” به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌ندانه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.