ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٧ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سەمیع ئاسریس” تەمەن ٢٦ ساڵ، “مێهران قادرپوور” تەمەن ٣١ ساڵ، “بەختیار مەسعوودی” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، “ئه‌میر موحه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “پوویا موحه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ خه‌ڵكی شاری قوروه و “هه‌ژار مه‌ولان‌نژاد” و “مه‌حموود مه‌ولان‌نژاد” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.