له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م حه‌وت شارومه‌ندی به‌لووچ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شاره‌كانی زاهدان، مێهرستان و چابه‌هار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری زاهدان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازاڕیانی ئه‌و شاره و چوار هاووڵاتی له‌وانه دوو منداڵیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. هه‌روه‌ها، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م، جه‌میل و محه‌ممه‌د كه‌ریمزایی” له شاره‌كانی مێهرستان و چابه‌هار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.