له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج شارومه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهدان و سه‌رباز و دوو چالاكی مه‌ده‌نی له مه‌سجد سوله‌یمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێنج شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی فاڕۆق شه‌هبه‌خش ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، عه‌بدۆڵڵا وه‌ته‌نخواه و محه‌ممه‌د قاسم هه‌ر دوو ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، محهممهدموسا سه‌بووری و موجیب دێهقانی به‌هار ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له شاره‌كانی زاهدان و سه‌رباز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌سجد سوله‌یمان به ناوه‌كانی حاجه‌ت سووسه‌نی و كه‌ریم جه‌لیلی گه‌نده‌لی به‌دوای هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.