له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ شارومه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی به‌رده‌سكه‌ن، نیكشار و نێهبه‌ندان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پێنج شارومه‌ندی خه‌ڵكی زابۆل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی به‌رده‌سكه‌ن له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له شارستانی نیكشار، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به ناوی عادڵ ڕه‌ئیسی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی ئێدریس ناروویی پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه.