له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦٣ كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ئوستانه‌كانی فارس و بووشێهر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سه‌باره‌ت به ناسناو، هۆكاری ڕوونی ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی به‌ندكراوان هیچ زانیارییه‌كی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری فارس به میدیاكانی وتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان تۆڕێكی ڕێكخراوی سه‌ر به گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوون كه له‌گه‌ڵ به‌كریگیراوانی ئیسڕائیل دا هاوكاریان كردووه. دادگوسته‌ری فارس هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ندكراوان كردووه كه له كه‌مترین كات به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانیان ده‌كه‌ن و به توندترین شێوه سزایان ده‌درێن.