به‌پێی ڕاپۆرتی فۆڕات نیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی حیزبی ده‌م پارتی له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، ٦٠ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی لاوانی به‌رابه‌ری و دیمۆكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) به دروشمی “سه‌رهه‌ڵدانی لاوان” یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له ناوچه‌ی ڕه‌زانی شهر به شاری ئامه‌د به‌ڕێوه برد. پاش به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه، ٦٠ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ددهستبهسهر و بۆ گرتووخانه‌ی پۆلیسی دیاربه‌كر گوازرانه‌وه.
