له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤٥ شارومه‌ندی ئێرانی له چه‌ند شاری وڵات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٢ كه‌س له قوم، ٩ كه‌س له بووشێهر و ٨ كه‌س له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شارستانی سه‌رباز دوو كه‌س له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: فه‌رزاد سه‌بووری، له كووهده‌شت چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی ڕۆسته‌م باقری، له تاران مه‌جید نادرخانی باوكی دادخوازی مه‌تین نادرخانی، له شاری ڕاسك نه‌عیم كووهی و له ئێرانشار عه‌بدۆلحه‌مید هاشم زهی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سێ ئه‌ندامی خێزانی به‌ڕێوه‌به‌رێكی ته‌له‌فزیۆنی ئینته‌رناشناڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌یان واز له چالاكی نه‌هێنێت سزا ده‌درێن.