هەسەدە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سیخوڕه‌كانی سه‌ر به‌میتی توركیا کە دەستیان لە تیرۆری ژمارەیەک شەڕڤان و فەرماندەی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بووە لە سەراسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگه‌یاند و ٣٦ سیخوڕیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێزەكانی دژه تیرۆری رڕۆژئاوا، چەندین شانەی سیخووڕیی ئاشکراکراون و له ناوچەکانی “قامیشلۆ”، “ته‌لتەمه‌ر”، “حەسەکە”، “شەداد”ێ، “دێرەزوو”ر، “ڕەققە”، “منبج”، “ته‌لتەمه‌ر” و “کۆبانێ” لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسۆنەدا ٣٦ کەسیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، بەشێکی زۆریان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و هەندێکیشیان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە ڕادەستی دادگا کراون.