ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسفه‌هان به‌لانیكه‌م ٣٥ چالاكی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، له ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٥ چالاكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به تایبه‌ت چالاكانی ئینستاگرام، به بیانووی بڵاوكردنی ڕه‌خنه و بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌راسمه‌كه‌ی “قاسم سوله‌یمانی” و قوربانیبوونی ده‌یان هاووڵاتی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له شاری نهوشاریش ئه‌ندازیارێك به ناوی “عارف شه‌ریف سۆڵتانی” به بیانووی بێڕێزی به كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراوه.