کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢ کەسی سەر بە سپای قودس له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢ کەسی سەر بە سپای قودس له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسڕائیله‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، دەزگای زانیاری و ئاسایشی نێوخۆیی ئیسرائیل “شاباک” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: 2 کەسی فەلەستینی کە لەگەڵ سپای قودسی پاسداران بۆ بەڕێوەبردنی کاری تێرۆریستی لە پێوەندیدا بوون، دەستبەسەر کراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، “یووسف مەنسوور” و “مورسێل مەنسوور”، خەڵکی فەلەستین و لەگەڵ دوو ئەندامی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕادوان” ناسراو به‌ “محه‌ممه‌د به‌شیر” و “هێدا مه‌حانه‌”، بۆ بەڕێوەبردنی کاری تێرۆریستی لە پێوەندیدا بوون به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ‌و ئاسایشی ئیسڕائیله‌وه‌ دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەو دوو کەسە سەر بە سپای قودس و لە لقی فەلەستینی سپا بە فەرماندەیی “سەعید ئیزەدی”، چالاکی دەکەن و بەرپرسایەتیی هاوکارییان لەگەڵ گروووپە تێرۆریستیە فەلەستینییەکان لە ئەستۆدایه‌.