ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، ٢٥ كوڕ و كچی لاو له میوانییه‌كی تێكه‌ڵاو له شاری ڕووده‌ن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی مێهر، هێزه‌كانی پۆلیس به بیانووی سه‌ما و خۆشی ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبی ئه‌لكۆلی ٢٥ لاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌ی بۆ درووست كردوون. شایانی باسه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره كه پۆلیسی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵ ئهكوتنه سه‌ر میوانی شه‌خسی خه‌ڵك و به بیانووی جۆراوجۆر لاوانی كوڕ و كچ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و پێشتر له ئوستانی مازه‌نده‌ران چه‌ندین لاویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی ناونده قه‌زاییه‌كان كردبوو.