له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٤ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه.
به وته‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ئنیتزامییه‌كانی ئه‌رده‌بیل، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌وڵی تێكدانی بیروڕای گشتی و ئه‌منیه‌تی وڵاتیان داوه به‌و بۆنه‌وه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه و ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كراون. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران شه‌پۆلێك له سه‌ركوت ده‌ستیپێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ٩٠٠ كه‌س به تۆمه‌ته‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.