پاش كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌رانبه‌ر به ناكۆكی نانه‌وه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ له ورمێ، پۆلیسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگه‌یاند كه ٢٢ كه‌سی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دا هاتووه كه ٢٢ كه‌س كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاژاوه‌نانه‌وه و بڵاوكردنی نه‌فره‌ت به مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی قه‌ومی بوون، شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پۆلیسی شاری ورمێ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سانه كردووه كه پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له‌و شاره ئه‌به‌نه ژێر پرسیار و ڕایگه‌یاندووه كه به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
